شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-09 09:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

41 قوربانیی جینۆسایدی شەنگال ئەمڕۆ بە خاک دەسپێردرێن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- روفاتی 41 کوردی ئێزدیی لە بەغداوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەزای شنگال.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی کاروباری شەهیدانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی DNA لەبەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە روفاتی 41 هاوڵاتیی کوردی ئێزدیی لە بەغداوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەزای شنگال و لەگوندی کۆچۆ بەخاک دەسپێردرێن.

باس لەوەش کراوە، هێشتا 400 روفاتی هاوڵاتیانی ئێزدی لەبەشی دادی پزیشکی بەغدا ماون و پشکنینی DNAیان بۆ دەکرێت بەمەبەستی ناسینەوەیان و دواتر دەگەڕێنرێنەوە بۆ شنگال.

گوندی کۆچۆ نزیکەی 18 کیلۆمەتر لە باشووری قەزای شنگالەوە دوورە، پێش هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەکە زیاتر لە 220 خێزانی تێدا بوو، کە لە 1700 کەس لەو گوندەدا دەژیان.

بهروز علیمحمدی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە