شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-08 20:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا راگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە میانی سەردانێكیدا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، سه‌رۆكی کاروباری سیاسی له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر  پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەرێم و بەغدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 8ی دیسەمبێری 2021 ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی کرد لە سپێنسەر فێڵدس، سەرۆکی کاروباری سیاسی تیمێکی باڵای دیبلۆماسی و سەربازی کونسوڵخانەی ئەمریکا.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە جەختیكردووەتەوە، كە به‌رده‌وامی له‌ پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لەلایەن ئەمریكاوە، ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمەرگە تۆكمه‌تر ده‌كات.

لە بەرامبەردا، سه‌رۆكی کاروباری سیاسی له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، هەماهەنگی و کاری هاوبەش و پێکەوەیی هەمووان، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رده‌وامی دان ده‌بێت، به‌پشتگیری و پشتیوانی و هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانمان بۆ حكومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

هەروەها وتیشی: ده‌مانه‌وێ له‌ میانی كاری داهاتووماندا، فاكته‌رێكی گرنگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بین له‌ به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە