سەدر و پلاسخارت جەخت لە پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەنەوە بە زووترین کات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در له ناوچه‌ی حه‌نانه‌ی سه‌ر به پارێزگای نه‌جه‌ف پێشوازیی له جینین پلاسخارت نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق کرد و له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت گفتوگۆ کرا.
له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، جینین پلاسخارت پیرۆزبایی له کوتله‌ی سه‌در کرد به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و جه‌ختیشی کرده‌وه، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌درییه‌کان سه‌رکه‌وتووه، هه‌ڵبژاردنیش وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی، سه‌رکه‌وتوو و سه‌رنه‌که‌وتوو به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه له‌سه‌ر مانا راسته‌قینه‌که‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق راشیگه‌یاندووه، ئه‌و هاوکارییه ته‌کنیکییه‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشکه‌شی کردووه له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵات و ره‌وتی سه‌در و حکوومه‌تی عێراق و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ی سیاسی بوو، سه‌رپه‌رشتی کردن و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش، له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه باش و ته‌کنیکێکی سه‌رکه‌وتوو بوو.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، موقته‌دا سه‌در و جینین پلاسخارت جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کرده‌ووه به‌بێ دواخستن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران