شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-08 08:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسروور بارزانی کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسروور بارزانی کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 8-12-2021 مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ھەولێر پێشوازیی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، مەسروور بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی مستەفا کازمی و شاندی یاوەری بۆ هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کران.

هەروەها جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، گفتوگۆ لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش و گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵ و تواناکان و بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لە پێناو کۆتایی هێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش.

سەر چاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە