شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-30 08:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوای لێبوردنەکەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە قوتابیان بەس نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کودستان رایگه‌یاند:" "کاک قوباد داوای لێبووردنەکەت لە قوتابیانی خۆپێشاندەر خاڵێکی ئەرێنییە، بەڵام ئەمە بەس نییە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبووبەکر هەڵەدنی لە فەیسبووکی خۆی وێنەیەکی خۆی و قوباد تاڵەبانی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "کاک قوباد داوای لێبووردنەکەت لە قوتابیانی خۆپێشاندەر خاڵێکی ئەرێنییە، بەڵام ئەمە بەس نییە".

ئەبووبەکر هەڵەدنی لە نووسینەکەیدا داوایکردووە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ "ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوان لە قوتابیان و هاووڵاتیانی خۆپێشاندەر و هەروەها لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاربدەن بە گێڕانەوەی دەرماڵەی قوتابیان".

شایانی باسە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە لە کۆنفرانسی یه‌كسانی جێنده‌ری و ستراتیژی هێزی ژنان داوای لێبوردنی‌ له‌خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و سه‌رجه‌م زانكۆكانی دیکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە