شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-29 18:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتى تەندروستىی هەرێم: بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە ئامادەباشیداین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتى تەندروستىی حکوومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت کە بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە ئامادەباشیدان.

کوردپرێس:

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی سەرهەڵدانی جۆری نوێی كۆرۆنای ناسراو بە (ئۆمیكرۆن) راگەیاند، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێك لەهەرێمی كوردستان و لە عێراقیش تۆمار نەكراوە، راشیگەیاند ئەوان وەك وەزارەتی تەندروستی بەوردی چاودێری دۆخەكە دەكەن و ئامادەن بۆ دەستنیشانكردن و پشكنین و لە ئامادەباشیدان.

ئاماژەی بەوەش كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرێكی كۆرۆنا، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق بەهاوكاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەماهەنگی تەواویان هەیە و بەیەك تیم كاردەكەن.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونیشیکردەوە کە وەزارەتی تەندروستی عێراق نووسراوی بەرزكردووەتەوە بۆ لیژنەی باڵای كۆرۆنای عێراق بۆ ڕاگرتنی گەشت بۆ وڵاتانی كیشوەری ئەفریكا.

هەفتەى رابردوو رێکخراوى تەندروستى جیهانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسێکى نوێی راگەیاند، کە گۆڕاوی ڤایرۆسى کۆرۆنایەو بە ڤایرۆسی"ئۆمیكرۆن" ناو دەبرێت، کە بەگوێرەى رێکخراوەکە ئەم ڤایرۆسە کاریگەرییەکانى زیاترە لە کۆرۆنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە