شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-29 15:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا پەیوەندییەکانى لەگەڵ میسرو ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەى پەیوەنییەکانى خۆى لەگەڵ میسر و ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە وەک چۆن لەگەڵ ئیمارات کردوویەتى.

کوردپرێس:

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە میانى سەردانەکەى بۆ تورکمانستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیمارات ئاسایی کردوەتەوە، ئەمڕۆ سەردانى ئیمارات دەکەم و مانگى شوباتی داهاتوو دووبارە سەردان دەکەمەوە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ئیمارات بەڵێنیان بە ئەنقەرە داوە کە بە بەهای ١٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەتورکیادا بکەن، ئەوەش پەیوەندییەکانیان دەباتە ئاستێکى بەرزترەوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئەردۆغان ئاشکرای کرد، وڵاتەکەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیمارات ئاسایی کردوەتەوەو لەدوای ئەویش لەگەڵ میسرو ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە