شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-29 08:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەبێت ئەم دەسەڵاتە دەستلەکار بکێشێتەوە و هەرچی زووە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند دەبێت ئەم دەسەڵاتەی ئێستای تورکیا دەستلەکار بکێشێتەوە و هەرچی زووە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەدحەت سانجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەیدا، قسەی بۆ جەماوەری پارتەکەی لە مێرسین کرد و ئاماژەی بە بوونی ئاپۆڕای جەماوەریی هەدەپە کرد و گوتی: "ئێمە دەزانین کاتێک ئەوانەی کۆشک ئەم جۆش و خرۆشەی ئێرە دەبینن، ترس لایان دروستدەبێت. ئەوان کە دەبینن ئێمە سەرەڕای ستەم، زۆرداری، چەوساندنەوە، جۆش و خرۆش و هیوامان لەدەست نەداوە، تێدەگەن کێ لەگەڵ کێدایە. گەل و هەدەپە بەیەکەوە ئەم دەسەڵاتە لادەبەن و کۆتایی بەم شپرزەییە دەهێنن".

هاوسەرۆکی هەدەپە جارێکی دیکە پێویستیی تورکیای بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دووپاتکردەوە و گوتی، "دەبێت ئەم دەسەڵاتە دەستلەکار بکێشێتەوە و هەرچی زووە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدات".

مەدحەت سانجار گوتیشی، ئەگەر سەرۆککۆماری وڵات متمانەی بە سیاسەتە ئابوورییەکەی هەیە با بڕیاری هەڵبژاردن بدات و ئەو کاتە تێدەگات کێ براوەیە و کێ دۆڕاو.

لەبارەی ئامادەکاریی هەدەپە بۆ ئەگەری هەڵبژاردن، سانجار جەختی کردەوە کە ئەوان هەمیشە ئامادەن بۆ ئەو پرۆسەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە