شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-28 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەلا بەختیار: دەنگەکانی دوو حزبی سەرەکیی هەرێم 700 کەمی کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیارم دەڵێت، كە یەكێتی و پارتی نزیكەی 700 هەزار دەنگ كەمیان كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵاى سياسى و بەرژەوەندی یەكێتی لە كۆنفڕانسی دابڕان لە سلێمانی ڕایگەیاند: "یەكێتی و پارتی نزیكەی 700 هەزار دەنگ كەمیان كردووە و ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەڕلەمانە، وەزعمان زۆر خراپ دەبێت".

ناوبراو وەک ئاماژەدان هۆشدارییەک بە بەرپرسان دەربارەی دەرماڵەی خوێندكاران وتی: "دەرماڵەی خوێندكاران 10 ملیۆن دۆلاری دەوێت، كە هیچ نییە و مەسئولی وا هەیە 500ملیۆن دۆلاری دزیوە، بێ لە پارەی ژێرزەمینەکان و پارەی دزراو بۆ دەرەوەی ووڵات و پارەی کۆنتڕۆڵی گومرکەکان کە خەڵک هەمووی دەزانێت".

مەلا بەختیار ئەوەشی وت، "مەسئول هەیە 200 ملیۆن دۆلاری دزیوە، هەیە 500 ملیۆن دۆلاری دزیوە، ئێستاش دەیڵێمەوە پارەی ژێرزەمینەكان دەربهێنن و پارەی دەرماڵەی خوێندكارانی لێبدەن".

مەلا بەختیار وتیشی، "جێگای خەفەتە لە وڵاتێکی دەوڵەمەندی وەکوو کوردستاندا گەنجانمان وڵاتەکە جێدەهێڵن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە