شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-25 04:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاش خۆپیشاندانی خوێندکاران پشووی زانکۆکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانی ڕاگەیەنرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زانکۆکانی گەرمیان و چەرموو لە چەمچەماڵ لە دوو راگەیەندراوى جیادا دەوامى زانکۆکانیان کردە پشوو بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوەکەى زانکۆى گەرمیاندا ئاماژە بەوە کراوە "بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و ستافی زانکۆمان و بەدوورگرتنیان لە هەر گرژی و پێکدادانێک ، ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بڕیاریدا : دەوامی سبەینێ رابگرێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زانکۆی گەرمیان دەوام نابێت".

هاوکات ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو راگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنى زانکۆدا بۆ سەلامەتى و پارێزگاری کردنی کچ و کوڕەکانمان بڕیاردرا بەڕاگرتنی دەوام لە زانکۆدا تاكو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو".

ماوەى چوار رۆژە خۆپیشاندانى نارەزایەتى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پێدانى دەرماڵە و دژى نەبوونى خزمەتگوزارى بەردەوامى هەیە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێک بریندار بوون.

وەک هەوڵێکیش بۆ دامرکاندنەوەى خۆپیشاندانەکان لە هەریەکە لە زانکۆکانی، سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین دەوامی خوێندکاران بۆ ماوەی دوو رۆژ راگیرا و بەشە ناوخۆییەکان داخران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە