لێدان و ڕفاندنی که‌سێکى نزیک له لاهورى شێخ جه‌نگى
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو که‌سێکى نزیک له لاهورى شێخ جه‌نگى له ماڵه‌که‌ى خۆیدا ڕفێندرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شارپرێس بڵاوی کردەوە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو کاروان عه‌لى شامار که‌سى نزیک له لاهور شێخ جه‌نگى له ماڵه‌که‌ى خۆیدا و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه ڕفێندراوه و تائێستاش بێسه‌روشوێنه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ى بڵاوکراوه‌ته‌وه، خوێنێکى زۆر له‌ماڵه‌که‌ى کاروان عه‌لى شامار ڕژاوه که ئاماژه‌یه بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانێکى زۆر له‌کاتى ڕفاندنیدا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى باس ده‌کرێن، ڕفاندنى ئه‌وکه‌سه نزیکه له لاهور شێخ جه‌نگى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه گوایه هانى خۆپیشانده‌رانى داوه، به‌ڵام ئه‌مه تائێستا پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران