شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-24 09:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاپۆرتەکەی گاردیان لەبارەی ئازاد کردنی زیندانیانی داعش درۆیە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ناوەندی میدیایی هه‌سه‌ده‌ وەڵامی راپۆرتێکی رۆژنامەی "گاردیان"ی به‌ریتانیا ده‌داته‌وه‌ و ره‌تیده‌كاته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر وەرگرتنی پارە، هیچ چەکدارێكی داعشیان لە زیندانەکان ئازاد كردبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌سه‌ده‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا، كه‌ بابه‌تێكی ناراستی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا پشتی بە بەبەڵگەنامەیێک بەستووە کە گوایە چەکدارانی دەستگیرکراوی داعش لە زیندانەکانی کوردستانی سووریا له‌به‌رامبه‌ر برە پارەیێکدا ئازاد دەکرێن".

هەسەدە راشیگه‌یاندووه‌: "لەگەڵ ئەوەی بە ڕەهایی ئەو راپۆرتە رەتدەکەینەوە و پێشوەختەش رۆژنامەکەمان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەو بەڵگەنامەیە ساختەیە، بەڵام دیارە رۆژنامەکە کەوتۆتە ناو تەڵەی ساختەکاریی و گەواهیدانی درۆ و سوور بووە لەسەر ئەوەی راپۆرتەکە بە بەڵگەنامە ساختەکەوە بڵاو بکاتەوە".

رۆژی دووشەممەی رابردوو، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راپۆرتێکی بڵاو كرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ش، بەشێک لە چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەبەرانبەر بڕە پارەیەک ئازاد دەکرێن، بۆئەوەش رۆژنامەکە پشتی بە چەند بەڵگەنامەیەکی مامەڵەی ئازادکردنەکە و جاوپێکەوتنی چەند کەسێک بەستووە کە گوایە لەبەرانبەر هەشت هەزار دۆلاری ئەمەریکیدا ئازاد کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە