بەرپرسی ئاژانسی پاراستنی یەکێتیی نیشتمانی داوا دەکات داواکاریی خوێندکاران جێبەجێ بکرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی ئاژانسی پاراستن پەیامێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند، با هه‌موومان بۆ به‌دیهێنانی داوای ڕه‌وای خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان تێ‌بکۆشین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەژی ئەمین، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئاستی خۆشگوزه‌رانی و ڕاده‌ی متمانه‌ی ڕۆڵه‌کانمان به ده‌سه‌ڵات، بناغه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان پێکده‌هێنن.
ناوبراو دەشڵێت: له‌م پێناوه، با هه‌موومان بۆ به‌دیهێنانی داوای ڕه‌وای خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان تێ‌بکۆشین و به‌یه‌ک سه‌نگه‌ر ئاسایش و ئارامیی کوردستان بپارێزین.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران