شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-23 16:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دیداری مەسعوود بارزانی و وەزیری دەرەوەی سوید تاوتوێی پێوەندیی دوو لایەن کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیی دەرەوەی سوید لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی سێشەممە (23ی تشرینی دووەم/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازیی لە "ئان لیندا"، وەزیری دەرەوەی سوید و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عیراق و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندره‌وی و بابەتی پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ تاووتوێ کران.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و گەلی سوید، بوونی ژمارەیێکی زۆری هاووڵاتیی کورد و رەوەندی کوردی لە وڵاتی سویدیان وەک پردێکی بەهێز بۆ فراوانکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوو گەل هەژمار کرد.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید پیزانینی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە هەبوو لە تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش و هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان و بەهێزکردنی رۆڵی ئافرەت لە ژیانی گشتیدا بەرزنرخاند.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بارزانی سوپاسی وڵاتی سویدی کرد، کە لە رۆژانی تەنگانەدا هەمیشە پاڵپشتی گەلی کوردستان بووە، هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی لەمەڕ خەباتی گەلی کوردستان هەبووە.

هەروەها سوپاسی حکوومەتی سویدی کرد، کە لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و داواشی کرد دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و سوید پەرەی زیاتری پێبدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە