شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-23 15:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مه‌سروور بارزانی پێشوازیی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆمەڵێک تەوەری ئەمنی و سەربازی و پێوەندیی دوو لایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و سویدی تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە 23ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید کرد.

لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید، ئاماژەی بە دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و رۆڵی گرنگ و دیاری رەوەندی کورد لە سوید کرد و بە رێز و پێزانینەوە، رۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای سوپاسکردنی سوید بۆ پشتیوانیی لە پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارکردن بە ئاراستەی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرد.

دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە