شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-23 14:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید: حکوومەتی هەرێم جددییە‌ لە ئەنجامدانی چاکسازی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبونەوەیێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید، داوای کرد لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر بنەمای دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی پەلە بکەن لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم جددییە‌ لە ئەنجامدانی چاکسازی".

کوردپرێس:

لەکۆبونەوەیێکدا، کە ڕۆژی سێشەممە 23ی نۆڤێمبێری 2021 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم و ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید پێکەوە باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سوید و هەرێمی کوردستان و دواپێشهاتە سیاسییەکان و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

لەراگەیەندراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سوید، قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە پەیوەندییەکی باش هەیە و ئاماژەی بەوەدا کە لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لەبوارە جیاجیاکاندا سودیان لە هاوکارییەکانی سوید بینیوە و وستایشی ئەو هەماهەنگییەی کرد، "حکومەتی هەرێمی کوردستان جددییە لە ئەنجامدانی چاکسازی و لەو ڕوەوە هەتا ئێستا هەنگاوی باشی بڕیوە".

سەبارەت بەڕە‌واشی عێراقیش، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر بنەمای دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەلە بکرێت لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

لەتەورێکی تری کۆبونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید لە رەوشی پرسی جێندەری پرسییەوە لە هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە کە بەهەمو توانایەوە کار دەکات بۆ بەدیهێنانی باڵانسی جێندەری لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە