فراکسیۆنى یه‌کێتیی نیشتمانی: هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی له‌دژ خوێندکاران به‌کار مه‌هێنن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان داواکاریه‌کى به‌په‌له ئاراسته‌ى هێزه ئه‌منیه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت: تکایه هه‌موو خوێندکاران کچ و کوڕ‌و ڕۆڵه‌ى ئێمه‌ن، توندوتیژیان له‌دژ به‌کارمه‌هێنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا له ته‌لارى په‌رله‌مانى کوردستان، فراکسیۆنى یه‌کێتى هاته ده‌نگ و له په‌یامێکدا بۆ هێزه ئه‌منیه‌کان ڕایگه‌یاند: "خۆڕاگربن به‌رامبه‌ر خوێندکاران، ئه‌وان خوشک و براى ئێمه‌ن و داواى مافى خۆیان ده‌که‌ن".
فراکسیۆنى یه‌کێتى بۆ هێزه ئه‌منیه‌کان ڕاشیگه‌یاند:، "تکایه هیچ توندوتیژیه‌ک به‌رامبه‌ر خوێندکاران به‌کارمه‌هێنن، داواش له خوێندکاران ده‌که‌ین به‌ئارامى داواى مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ڕووداوێکى نه‌خوازراو ڕوو نه‌دات".
بۆچوونی بەکارهێنەران