خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە دەستى پێکردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی NRT بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ سێشەممە، "خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە پێى نایە سێیەم رۆژ".
خوێندکاران لەبەردەم زانکۆ و پەیمانگاکانیان کۆبوونەتەوە و داواى پێدانى دەرماڵە دەکەن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە تا داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان.
ماوەى سێ رۆژە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنى خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران