لە کەرکوو دەست بەسەر ژمارەیەک مووشەکدا گیردرا کە بەئاراستەی ناوچە جیاجیاکان دانرابوون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کەرکووک دوو ئەندامی داعش ده‌ستگیر کران و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک مووشه‌کدا گیردرا که تیرۆرستان به‌نیازبوون ئاراسته‌ی ناوچه جیاجیاکانی بکه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی فرێجی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی باره‌گای پێشکه‌وتووی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی که‌رکووک رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌پێی ماده‌ی 1/4ی تیرۆر، 2 تیرۆرستیان ده‌ستگیر کردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه، له‌وانه‌ش 14 بۆمبی چێندراو، 7 مووشه‌ک.
ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه، هه‌ر له ئۆپراسیۆنه‌که‌یاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر 5 ماده‌ی ته‌قینه‌وه گرتووه و دوو باره‌گای داعش‌یش خاپوور کراون که دوو مووشه‌کی تێدابووه و به‌نیازبوون ئاراسته‌ی ناوچه‌کانی که‌رکووکی بکه‌ن.
بۆچوونی بەکارهێنەران