شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-20 10:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوا دەکرێت بزووتنەوەی گۆڕان لە حکوومەت بکشێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەکات بزووتنەوەی گۆڕان لە حکوومەت بکشێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاردۆ محەمەد لە راگەیەنراوێکدا لە هەژماری خۆی نووسیویەتی: لە قۆناخی راگوزەر گوتار و هەڵوێستی گۆڕان دەبێت راشکاو و رۆشنتر بێت بە تایبەت سەبارەت بە بەشداری لە حکوومەت.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەشڵێت ئایا بەشداری لە حکوومەت چی پێشکەش بە گۆڕان و خەڵک کردووە، ئەگەر کردوویەتی با باسی بکەین، ئەگەر ھیچ دەسکەوتێکی بۆ کارنامەکە و خەڵک نەبووە، لە پێناو چی لەبەرەی دەسەڵات بمێنینەوە؟.

رێکخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لە ساتی بڕیاردان لە کشانەوەی حکوومەت یا ھەر ھاوپەیمانییەک دەبێت گۆڕان نەخشە ڕێگایان ھەبێت خەڵک بڕیار و ھەڵوێستەکان بە بەرژەوەنی خۆیان بزانن، نەک حزبی و کەمینە یەک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە