شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-20 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆ دەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئەبوو غەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 20ی نۆڤێمبەری 2021 دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندی کۆمکاری عەرەبی و هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی تاووتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگە هەرێمییەکان کرا.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە جیا لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و برێت مەکگۆرک، رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆشکی سپی کۆببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە