مهسروور بارزانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بهریتانیا لە پەراوێزی دایهلۆگی مهنامه 2021 كۆبوونهوه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لە گەڵ سێر ستیفن لەڤگرۆڤ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە .
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران