شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-18 08:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە گوڵاڵە بەهۆی هێرشی داعش دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی داعش لە گوندی نەقشبەندی نزیک گوڵاڵە، هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق، بەهۆی هێرشەکە هەمەڕێک سووتاوە و دوو چەکداری سوپای عێراقیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرشەکە شەوی رابردوو ئەنجام درا و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم لەو سنوورە تەقە بەردەوام بوو. چەکدارانی داعش لە چەند هەفتەی رابردوودا ناوەناوە هێرشیان ئەنجام داوە.

لەمبارەوە عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس، بە وشەی ڕاگەیاند، چەکدارانی داعش لە سەعات 10ی شەو هێرشیان کردووەتە سەر ڕەبیەیەکی فەوجی سێی سەربە لیوای سێی فرقەی یەکی سوپای عێراق، کە دەکەوێتە نێوان گوندی ئیسڵاح و نەقشبەندی سەربە شارەدێی گوڵاڵە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە، لەکاتی هێرشەکەی داعشدا دوو هەمەر ڕۆیشتوون بەهانای ڕەبیەکەوە، بەڵام چەکدارانی داعش بۆسەیان داناوەتەوە و بە چەکی جۆری ئارپیچی، یەکێک لە هەمەڕەکانیان سووتاندووە. بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی گوڵاڵە دوو سەربازی سوپای عێراق بریندارن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە