شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-17 17:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مستەفا کازمی: پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد و ئاماژە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرد.

کوردپرێس:

مستەفا کازمی ڕۆژی چوارشەممە 17ی نۆڤێمبێری 2021 سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی کرد و تێیدا باسی لە بارودۆخی ئاسایشی گشتیی وڵات و پاراستنی خۆپیشاندەران کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا هەموو ئامرازێک بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە شەڕی دژی داعش دابین بکرێت، هەروەها پەرە بە تواناکانیان بدرێت و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.

مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکان و تێکدانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە