شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-16 15:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

446 تووشبووی نوێ و 17 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوێرەی نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 446 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و 17 هاووڵاتیی دیکەش بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 446 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 17 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 456 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

 بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا پێنج هەزار و 827 پشکنین کراون، ئەنجامی پشکنینی 446 کەس پۆزەتیڤ بوون.

 تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

 هەولێر: 146 تووشبوو

سلێمانی: 73 تووشبوو

دهۆك: 192 تووشبوو

هەڵەبجە: 9 تووشبوو

گەرمیان: 9 تووشبوو

راپەڕین: 17 تووشبوو

 هاوکات 456 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:

 هەولێر: 180 چاکبوونەوە

سلێمانی: 71 چاکبوونەوە

دهۆك: 154 چاکبوونەوە

هەڵەبجە: 12 چاکبوونەوە

گەرمیان: 24 چاکبوونەوە

راپەڕین: 15 چاکبوونەوە

 لەو ماوەدا 17 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە:

 هەولێر: 3 گیانلەدەستدان

سلێمانی: 7 گیانلەدەستدان

دهۆک: 5 گیانلەدەستدان

هەڵەبجە: 1 گیانلەدەستدان

گەرمیان: 1 گیانلەدەستدان

 ئاماری گشتی:

 پشکنینەکان: 3452557 پشکنین

تووشبووان: 370186 تووشبوو

چاکبووان: 355905 کەس

ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 7579 کەس

گیان لەدەستدان: 6702 کەس

 وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە