شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-16 05:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوەی نوێ: هۆکاری کۆچی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەبوونى دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، هۆکاری کۆچی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەبوونى هەلیکار و دادپەروەری و ئاسایش و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانى ژیانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم کە رێز لە یاسا بگرن و هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد لەکاتی خۆیداو بەسەرپەرشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەنجام بدەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دڵنیایین بە بوونی ئەم هەڵبژاردن و ئەم چاودێرییە نێودەوڵەتییە، فشاری راستەقینە دەکەوێتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم و قۆناغ بە قۆناغ چاکسازی راستەقینە ئەنجام دەدرێت و کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەکرێن."

جووڵانەوەی نەوەی نوێ جەختی کردۆتەوە کە "بەدەر لەمەی کە ژیانی کوردستان و هاوڵاتییان خۆش بکرێت، هیچ هەنگاوێکی تر بابەتی کۆچ کردن نە چارەسەر دەکات و نە رێیشی پێ دەگیرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە