مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی میسر لە عێراق، کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئهمڕۆ یەکشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین پێشوازیی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە عێراق کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و گەلی میسر و جەخت لەسەر پتەو کردنی دۆستایەتی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندی لە بواری کولتووری و ئاکادیمی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی میسر کرایەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەیە دا شاندی میوان "ستایشی کولتووری پێکەوەژیان و سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانیان کرد و رۆڵی مێژوویی مەسعوود بارزانیان لە خەباتی گەلی کوردستان بەرز نرخاند".
تاوتوی کردنی هەڕەشەی تیرۆر و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش، تەوەری دیكهی ئەو دانیشتنە بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران