شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-13 19:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

درۆنەکانی تورکیا هەڕەشەن دژی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئێلیزا مارکۆش دەڵێت بە هۆی پەرەسەندنی ئوپەراسیۆنی درۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا مەترسیی بەئامانج گرتنی هێزە ئەمریکییەکان لەو ناوچانە پەرەی سەندووە.

کوردپرێس:

لە نوێترین هێرشی درۆنە سەربازییەکانی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا سێ کەس گیانیان بەخت کرد و ئەو هێرشانە لەم چەند مانگەی دواییدا پەرەیان سەندووە و جگە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات چەند کەسێکی مەدەنیی سووریاش بە هۆی هێرشەکانەوە گیانیان لە دەست داوە.

ژمارەیێک لە چاودێران دەڵێن هێرشەکانی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا پاش هەڵوەشانەوەی ئوپەراسیۆنی فراوانی تورکیا پەرەی سەندووە و دەتوانێت هەڕەشە بێت لە سەر گیانی سەربازەکانی هاوپەیمانیی دژەداعش و بەتایبەت هێزە ئەمریکییەکان کە هاوشانی کوردەکانی سووریا کار دەکەن

ئێلیزا مارکۆش شرۆڤەکاری کاروباری کوردەکان و نووسەری کتێبی خوێن و باوەڕ لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا هێرشی درۆنەکانی تورکیا لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بە مەترسیی جیدی دژی هێزە ئەمریکییەکانی ئەو ناوچەیە دەزانێت.

ناوبراو لە پەیجی تویتەری خۆی هۆشداریی ئەوەی داوە کە لەو ڕووەوە کە ئەمریکا پشتگیریی هێزە کوردەکانی سووریا دەکات پەرەسەندنی هێرشی درۆنەکانی تورکیا هەڕەشە لە سەر هێزە ئەمریکییەکانیش دروست دەکات.

ئەو چاودێرەی کاروباری کوردەکان پێشنیازی ئەوەشی کردووە کە بۆ ڕێگری کردن لە ئوپەراسیۆنی سەربازیی درۆنەکانی تورکیا لە ئاسمانی باکووری سووریا ناوچەی دژەفڕین ڕابگەیێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە