شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-13 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمیری نیشانشکێنەکانی رێکخراوی داعش لە کەرکووک کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمیری نیشانشکێنەکانی رێکخراوی داعشیان له‌ که‌رکووک کوشتووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌که‌ی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراقدا هاتووه‌، دوای 3 مانگ لە بەدواداچوونی بەردەوام و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، هێزێکی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، توانییان ئەبوو قوتادە، کە بە ئەمیری نیشانشکێنەکانی داعش ناسراوە، لە وادی شای باشووری کەرکووک بکوژن.

هه‌واڵگری عێراق له‌ به‌یاننامه‌که‌دا روونیکرده‌وه‌، ناوی ئەو ئەمیرەی داعش، یاسین شوکر مەحمەد عززی بووە، بە ئەبوو قوتادە ناسراو بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە