شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-11 16:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو ئەندامی ئاسایش لە تەقینەوەیێکی شاری دەیرەزووری سووریا گیانیان بەخت کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بە هۆی تەقینەوەیێک لە بەری خۆرهەڵاتی شاری دەیرەزوور دوو ئەندامی ئاسایش گیانیان بەخت کرد و کەسێکی مەدەنیی شارەکەش بریندار بوو.

کوردپرێس:

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری هەجین هەڵکەوتوو لە 110 کیلۆمەتریی خۆرهەڵاتی دەیرەزوور بە میدیاکانی باکووری سووریای گوتووە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە کە لە سەر جادەی سەرەکیی بازاڕی شارەکە چێندرابوو دوو ئەندامی ئاسایش گیانیان لە دەست دا و کەسێکی مەدەنی بریندار بوو.

سەرچاوەکە گوتوویەتی ئەو کەسە مەدەنییە لە دەوروبەری تەقینەوەکە بووە و دوو ئەندامەکەی ئاسایشیش پاش تەواوبوونی دەوامیان بە سەر ماتۆڕێکەوە بەرەو ماڵی خۆیان دەڕۆشتن کە کرانە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە