شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-11 05:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و شاندێكی بازرگانیی توركیا جەخت لە پەرەپێدان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێكی بازرگانی و پیشەسازی هەكاری (جۆلەمێرگ)ی تورکیا كۆبووەوە و رایگەیاند، وڵاتی توركیا دەتوانێت زیاتر پەرە بە بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدات.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیی كرد لە سەروەت تاش، سەرۆكی دەستەی بەرێوبردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەكاری و شاندێكی یاوەری و باسی لە گرنگی رۆڵی وڵاتە دەراوسێكان كرد كە دەتوانن كارەكتەرێكی كاریگەر بن بۆ بەرەوپێشبردنی كوردستان و بە تایبەتی وڵاتی توركیا كە هێڵێكی سەرەكی بازرگانییە، دەتوانێت زیاتر پەرە بە بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بدەن.

هاوکات سەروەت تاش، سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەكاری داوای كرد پەرە بە پەیوەندییەكانی بازرگانانی هەردوولا بدرێت.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەلای شاندەكەی وڵاتی توركیاوە، چاودێری كردن و پەرەپێدان بە سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەتوانرێت كاری باشتر بكرێت.

لە كۆتایدا وەزیری دارایی و ئابووری جەختی كردەوە، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی هەمیشە هەوڵیداوە كارئاسانی بۆ بازرگان و كەرتی پیشەسازی بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە