رووسیا و ئهمریكا دژی هێرشێکی دیکەی تورکیان بۆ سەر کوردی سووریا
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت تورکیا ناتوانێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە کوردستانی سووریا ئەنجامبدات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، رووسیا و ئەمریکا ئەوانی دڵنیا کردووهتەوە لەوەی دژی هەر ئۆپەراسیۆنێک دەوەستنەوە، تورکیا لە کوردستانی سووریا ئەنجامی بدات.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاشكرای كرد، ئەگەر تورکیا رەزامەندی لە رووسیا و ئەمریکا وەرنەگرێت، ناتوانێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە کوردستانی سووریا ئەنجام بدات، بۆیە دەزانن تورکیا هێشتا رەزامەندیی وەرنەگرتووە.
فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات دەشڵێت، رووسیا و ئەمریکا ئەوانی دڵنیاکردووهتەوە لەوەی رێگە بە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێی تورکیا نادەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران