ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان: هەموومان بەرپرسیارین لە ئەو نەهامەتیانەی کە بەسەر پەنابەرەکاندا دێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان باسی لهوه کردووە ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بەخوا لە ئەو برسێتی و نەهامەتی و گرفتانەی کە ئەو پەناهێندانە تووشی بوون، چوونکە ئەگەر ئێمە لە خۆمان بگرتنایە ژیانێکی باشمان بۆ فەراهەم بهێنانایە ئەوان کۆچیان نەدەکرد.
ناوبراو وتیشی: لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دانیشتوانی ئەورووپا لە تاریکستاندا دەژیان، بەڵام کەوتنە خۆیان و ئەو نەفامیەیان بەجێ هێشت و ئەم شارستانیەتەیان بنیات نا، ئەویش پاش ئەوەی بەخۆیاندا چوونەوە و پلانی ژیانێکی باشیان بۆ ئایندە دارشت، لەو ڕۆژەوە ئەوان زیاتر بیر لە گفتوگۆ و لەیەکتر گەیشتن و یەکبوون دەکەنەوە".
قەرەداغی جهختی لهوهش کرد: "ئێمە ڕۆژ بەڕۆژ پەرتەوازە دەبین و یەک ناخوێنینەوە و خوێنی یەکتر دەڕێژین، ئەوان گرنگترین هۆکار کە پێشکەوتنی زانستییە دەستیان پێکرد و گەشەیانپێدا، ئێمە پێویستمان بەیەکبوونە، ئێمە لەم ڕۆژگارەدا پێویستمان بەوە هەیە کە لەگەڵ برا و خوشکە پەناهێندەکان کۆچبەرەکان یەکبگرینەوە و هەست بە ئازارەکانیان بکەین، با ئێمە گەڕانەوەمان بۆ ئیسلام بەباشی و گشتگیربێت، نەک تەنها بۆ مزگەوت بەڵکوو با لەگەڵ خەڵکدا نێوانمان باش بکەینەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران