شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-09 13:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان کردەوە بە بۆردومان کردنی خاکی هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ڕایگەیاند فڕۆکەکانی تورکیا سێ جار گوندێکی ئەو دەڤەرەیان بۆردومان کردووە.

کوردپرێس:

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، 9-11-2021، فڕۆکە سێ جار بۆردوومانی سنووری گوندی شێڵازای لە ناحیەی کانی ماسێ بۆردوومانکرد، بەڕێوەبەری ناحیەکەش بە رووداوی گوت، "فڕۆکەی تورکیا بوون."

بۆردوومانەکان لە کاژێرەکانی 10:00، 11:00 و 12:10 خولەک بوون. بەپێی زانیارییەکانی سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "خەڵکی سڤیل لە بۆردوومانەکەدا بەرنەکەوتوون، بەڵام زیانەکانی دیکەی بۆردوومانەکە نەزاندراون."

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو کراونەتەوە، بۆردوومانەکە لە ناوچەی قەسرکێ لە نزیک گوندی شێڵازایە. بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ باسی لەوەشکرد کە ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتووانی گوندەکە دروستبوون.

تورکیا دەڵێت، بەهۆی بوونی گەریلای پەکەکە ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکەن. ئەمە جاری چوارەمە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا فڕۆکەی تورکیا ناوچەکانی چیای گارە، چیای کورەژار و ناوچەکانی دیکەی سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکات.

تەلەڤزیۆنی ڕووداو لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، بۆردوومانەکان زیانیان بە خەڵکی سڤیل نەگەیاندووە. بۆردوومانەکان جگە لە زیانی ماددی، زیان بە ژینگەی ئەو ناوچانەش دەگەیێنن.

تورکیا ماوەیەکە لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیەوە هێرشەکانی بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە چڕکردووەتەوە، جگە لە ناوچە سنوورییەکان، لە ماوەی رابردوو لە سنووری شارۆچکەی شوانی قەزای چەمچەماڵیش بە درۆن هێرشی کردە سەر گەریلاکانی پەکەکە و بەهۆیەوە کوژراو و برینداریان هەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە