شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-09 11:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە نینەوا هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی داعش ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، لە نینەوا هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی داعش ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە لەسەر داواکاری وەزارەتی بەرگریی عێراق بە قووڵای 5 کیلۆمەتر ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە میحوەری شەش لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئەنجام داوه‌.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا توانرا چەند تۆنێلێکی چەکدارانی داعش کە بۆ خۆحەشاردانیان بەکاریاندەهێنا، تێکبدەن، لیژنەی پێشمەرگەش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش زۆر گرنگە، بەڵام دەبێت ئەو بۆشایە ئەمنییە پڕ بکرێتەوە؛ ئەگەر نا داعش بۆ ئه‌و شوێنانه‌ دزە دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە