شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-08 17:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی تەقینەوەیێک لە كەركووک 2 ئەندامی حەشدی شەعبی گیانیان لە دەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بە هێزێكی حەشدی شەعبیدا لە پارێزگای كەركووک، دوو ئەندامی ئەو هێزە كوژران و 5ی تر بریندار بوون.

کوردپرێس:

سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بۆمبێكی چێنراو بە هێزێكی حەشدی شەعبیدا لە گوندی تەركەلان لە باشوری پارێزگای كەركووک تەقیوەتەوە.

روونیش كراوەتەوە، بەهۆی تەقینەوەكە دوو ئەندامی ئەو هێزە كە "فەوجی تەركەلان – هێزی زرێپۆشی كەركوكی حەشدی شەعبی" بوون كوژراون و 5 ئەندامی تریان بریندار بوون.

سەرچاوەكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، هێزێكی ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنی روداوەكە و تەرمی دوو كوژراوەكە گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون، لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستی پێكردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە