شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-08 14:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆژنامەنووسێکی دیاری تورک: بەسەرۆکایەتیی ئەردۆغان دانوستان لەگەڵ ئۆجەلان دەستی پێکردوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاکان ئایگۆن ڕۆژنامەنووسی دیاری تورک ‌و سەرنووسەری کەناڵی فلاش تیڤی تورکی ڕایگەیاند، "پەرلەمانتارانی ئەکەپە بەسەرۆکایەتیی ئەردۆغان، بۆ دانوستان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان چونەتە ئیمراڵی".

کوردپرێس:

ئایگۆن لەمیانی بەرنامەی "پرێس کڵەپ" کە لەکەناڵی فلاش تیڤی پەخشدەکرێت ڕایگەیاند، پەرلەمانتارانی ئەکەپە چەندینجارو بەبەردەوامی سەردانی ئیمراڵیان کردوە بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

هاکان ئایگۆن باسی لەوەشکردوە، ئەکەپەو ئەردۆغان دەیانەوێت شوێنگرەوەی هەدەپە لەمیانی سەردانەکانیان بۆلای ئۆجەلان دیاریبکەن.

ئەو سەردانانەی ئایگۆن ئاماژەی بۆکردوە لەکاتێکدایە، تائێستا ڕێگە بەپارێزەرەکان نادرێت سەردانی ئیمراڵی بکەن بەمەبەستی دیداری ئۆجەلان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە