شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-06 15:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هۆشیار زێباری لەگەڵ هادی عامری دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری ئەندامی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حیزبەکەی سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح هادی عامری دیدار و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

نووسینگەی هادی عامری بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند هۆشیار زێباری لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دیداری کردووە و لە کۆبوونەوەکەیاندا باسی هاوپەیمانیی سیاسیی داهاتوو و هەروەها پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و بەتایبەت باسی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان و خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی دزینی دەنگەکان و دەسکاری کردنی دەنگ باس و ڕاگۆڕینەوەیان کرد.

شایانی باسە هۆشیار زێباری ڕۆژی پێنجشەمەش لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی جووڵانەوەی سەدر دیداری کردبوو و لە کۆبوونەوەکەیاندا باسی هاوپەیمانی کردن و پێشهاتە سیاسییەکانی داهاتووی عێراقیان کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە