شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-06 11:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دیموکراتی کوردستان هاوشێوەی یەکێتیی نیشتمانی کێشەی ناوخۆیی هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئێلیزا مارکووس بڕوای وایە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هاوشێوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕووبەڕووی گرفتی ناوخۆییە بەڵام توانای ئەوەی هەیە بەبێ قرم و قاڵ چارەسەریان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرژییە ناوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە هۆی دەرکردنی یەکێک لە هاوسەرۆکەکانی ئەو حزبە و چەند ئەندامێکی باڵای حزبەکە. یەکێتی نیشتمانی یەکێک لە دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستانە کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا تووشی کێشەی ناوخۆیی و گرژیی کەم وێنە بووەتەوە.

ئێلیزا مارکووس، کە شرۆڤەکارێکی پرسە کوردە جەخت دەکاتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش کە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار لە سێ دەیەی ڕابردوودا، تووشی کێشەی ناوخۆیی بووە.

ئەم شرۆڤکارە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر دەنووسێت یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پرسە ناوخۆییەکاندا ناسەرکەوتوو بووە بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لە کونترۆڵ کردنی ئەو کێشانەدا سەرکەوتوو بووە.

ئێلیزا مارکووس لەبارەی ڕێگای چارەسەر کردنی کێشە ناوخۆییەکان لە پارتی دیموکراتدا دەنووسێت: ئەم حزبە کێشە ناوخۆییەکانی خۆی بە شاراوە و بەبێ قرم و قاڵ چارەسەر دەکات و ڕەنگە نهێنیی مانەوەی ئەم حزبە لە گۆڕەپانی سیاسی وەکوو حزبی دەسەڵاتدار هەر ئەمە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە