نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق: خه‌ڵکی هەرێمی کوردستان له‌ده‌سه‌ڵات بێزاره
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆیە ئەو دەنگە زۆرەم لە بادینان به‌ده‌ست هێنا، چوونکە خەڵک بەهۆشیاریەوە دەنگیداوە، خەڵکیش حەزی لەگۆڕانکاریەو بێزاربوە لەدەسەڵات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال کۆچەر کاندیدی براوەی یەکگرتووی ئیسلامی لە ناوچەی بادینان بۆ ده‌نگى ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه‌ده‌کات: "بۆیە ئەو دەنگە زۆرەم لە بادینان به‌ده‌ست هێنا، چوونکە خەڵک بەهۆشیاریەوە دەنگیدا و حەزیان لە گۆڕانکاریە و بێزاریش بوون لەدەسەڵات".
وه‌کوو ئه‌و کاندیده یه‌کگرتووى ئیسلامى باسی ده‌کات، دەستگیر کردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینانیش کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزیی دەنگەکانی، ناوبراو ده‌شڵێت: "خەڵکی بادینان ناڕەحەتن بەگرتنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان و حەزیان لە ئازادیە".
وه‌کوو کۆچه‌ر باسی کردوه، بێزاریی هاوڵاتیانى کردووە به‌سێ بەشه‌وه، "بەشێکیان نەچوون بۆ دەنگدان، بەشێکیان دەنگەکانیان سووتاند، بەشێکیشیان دەنگیاندا بەوانەی بەشێک نەبوون لە خوڵقاندنی ئەم دۆخە خراپە".
بۆچوونی بەکارهێنەران