شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-25 06:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوربانییانی هێرشەکەی کۆبانێ سێ شەڕڤانی SDF بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەو کەسانەی لە هێرشی درۆنەکانی سوپای تورکیا لە کۆبانێ بوونە قوربانی سێ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بوون.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 23ی ئەکتەوبری 2021 سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کۆبانێ و سێ ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەو هێرشەدا گیانیان بەخت کرد.

بە پێی نووسراوی ئاژانسی هاوارنیوز، سەنتەری میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەیێندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سێ ئەندامی ئێمە بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی کۆبانێیان کردبوو ڕۆژی ڕابردوو کاتژمێر 17 و 40 خولەک لە کاتی گەڕانەوەیان لە کۆبانێ لە ناوچەی سەرین کرانە ئامانجی درۆنە بومبهاوێژەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا. لەو هێرشەدا سێ شەڕڤانی SDF بە ناوەکانی هۆزان قامیشلۆ و گوڵی حەلەب و ئامەد عەفرین گیانیان بەخت کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە میدیاکان لە ڕووماڵ کردنی ئەو هەواڵەدا ڕۆژی ڕابردوو دەستەواژەی خەڵکی مەدەنییان بۆ قوربانییەکانی ئەو هێرشە بەکار هێنابوو.

شایانی باسە لە ماوەی 5 ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دووهەم هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بووە کە زیانی گیانیی لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە