شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-23 09:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە خۆرئاوای بەغدا، چەکدارێکی داعش کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ئەنبار لە عێراق رایگەیاند، لە پێکدادانێکی نێوان چەکدارانی داعش و سەربازانی سوپای عێراق لە خۆرئاوای بەغدا، چەکدارێکی داعش کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، ناسر غەنام بەرپرسی ئەمنی لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار لە توویتەری خۆی بڵاوی کردەوە، بەربەستێکی ئەمنی لە گوندی دەراعمە، نزیک لە شارۆچکەی رەتبە لە رۆژئاوای ئەنبار، دووچاری پەلامارێکی رێکخراوی داعش بوویەوە و لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچدرایەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا ھێزە ئەمنییەکان یەکێک لە چەکدارانی داعشیان کوشت و ھیچ زیانێکی گیانی لە ریزی ھێزە ئەمنییەکان نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە