شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-19 08:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا ئیدیعاکانی ئەردۆغان ڕەت دەکاتەوە: ئێمە هیچ پێشنیازێکمان بە تورکیا نەداوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە پێشنیازی داراییان بە تورکیا دابێت لە جیاتی فڕۆکەی F-35، فڕۆکەی F-16ی پێ بفرۆشێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پێشنیازێکی دارایی نەخستووەتە بەردەم تورکیا تایبەت بە کڕینی فڕۆکەی F-16ی ئەمریکی.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ئیدارەی بایدن دەستپێشخەری فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا کردووە لەبری فڕۆکەکانی F-35، کە پێشتر بڕیار بوو واشنتن بە ئەنقەرەیان بفرۆشێت.

ئەمریکا و تورکیا رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ فرۆشتنی 100 فڕۆکەی جۆری F-35 بە تورکیا، کە دواتر بەهۆی کڕینی سیستەمی ئێس-400ی رووسی لەلایەن ئەنقەرەوە، واشنتن لە ساڵی 2019 تورکیای لە بەرنامەی تایبەت بە دروستکردنی فڕۆکەی F-35ی ئەمریکی دوورخستەوە و فرۆشتنی ئەو جۆرە فڕۆکەی بە تورکیا وەستاند.

تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ناتۆ کە بەشداری دەکات لە دروستکردنی هەندێ پارچەی تایبەت بە فڕۆکەی جەنگی F-35ی ئەمریکی.

تورکیا رایگەیاندووە لە رێککەوتنی تایبەت بە کڕینی فڕۆکەی F-35 بڕی 1.4 ملیار دۆلاری داوەتە ئەمریکا و ئێستا ئیدارەی بایدن دەستپێشخەری کردووە بۆ ئەوەی لەبری ئەو بڕە پارەیە، فڕۆکەی F-16 بداتە تورکیا.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەو مژارە رایگەیاند: "سەبارەت بە پلانە سەربازی و بەرگرییەکانی تورکیا باشتر وایە پرسیار لە حکوومەتی ئەو وڵاتە بکەن، ئەوەی کە من دەتوانم وەک گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێتانرابگەیێنم ئەوەیە، کە ئەمریکا هیچ پێشنیازێکی دارایی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F-16ی بە تورکیا نەکردووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە