شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-19 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بزووتنەوەی ئیسلامی: ئەوانەی دەچنە پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتی کەمینەیەکی بچووک دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، ئەوانەی دەچنە پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی ئایندەی عێڕاق پێکدێنن، نوێنەرایەتی کەمینەیەکی بچووک دەکەن لە گەلانی عێراقی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: ئەوانەی دەچنە پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی ئاییندەی عێڕاق پێکدێنن، نوێنەرایەتی کەمینەیەکی بچووک دەکەن لە گەلانی عێراقی، ئەویش بەهۆی کەمیی ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی 10/10 پێگەی پەرلەمان و هەم حکوومەتیش بێهێز و لاواز دەبێت.

وەرتی دەشڵێت: زۆرینەی گەلی ناڕازی کە بایکۆتی دەنگدانیان کرد دەتوانن لە کەمترین ماوەدا بیاننێرنەوە بۆ ماڵەوە لە ڕێگەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەریەوە.

وتەبێژی بزووتنەوە هۆشداریش دەدات بەوەی هەر چەندە رێککەوتنی لایەنە براوەکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی ئاییندە زۆر سەخت و دژوار دەبێت بەهۆی ناکۆکی نێوانیانەوە لە بەرئەوە وامەزەندە دەکرێت شڵەژانی ئابووری و سیاسی و ئەمنی جارێکی تر بەرۆکی عێڕاقیەکان بگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە