شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-16 11:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق: هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا نایەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لەگەڵ ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی 100% هاوتا بوون و  هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا نایەت.

عەبدولحسێن ئەلهنداوی ئەمڕۆ شەممە تەواوبونی پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردن راگەیاند و دووپاتی کردەوە، کە ئەنجامە بەدەستهاتووەکانی جیاکردنەوە بە دەست، یەکسان بوون بە ئەنجامە جیاکراوەکان بە ئەلیکترۆنی لە تەواوی بازنەکانی هەڵبژاردن.

بەیانی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، توانیویانە 95% پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست تەواو بکەن، کە زیاتر بوون لە 3681 وێستگە.

پێشوتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دانی بەوەدا ناوە کە ئەنجامی دەنگەکانی 3681 وێستگە راستەوخۆ بە دەستیان نەگەیشتووە و ئەوانەی بە میمۆری کاردیش هاتوون لە کاتی خۆیان نەگەیشتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە