شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-16 06:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی باڵای پارتی لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان دانوستان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت پارتی دیموکرات بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان شاندێکی باڵای پێک دێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیاری سیوەیلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت: "وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی کۆمیسیۆنین، دواتر شاندێکی باڵا پێکدەهێنین لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان دانوستان بکەن، پێمان باشە بەیەکدەنگی و یەکگوتاری بچینە بەغدا".

پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تاوەکوو ئێستا بە 33 کورسی، لە هەرێمی کوردستان حیزبی یەکەمە و بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت، زۆرترین چاوی لەسەرە، بانگەوازی یەکگوتاری و یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان دەکات لە بەرامبەر لایەنە عێراقییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە