شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-14 05:36 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی گۆڕان پاش شکستهێنان لە هەڵبژاردنەکان/ هیچیان پەیوەست نییە بە پرسی کشانەوەیان لە حکوومەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش شکستهێنان لە هەڵبژاردنەکان بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە هیچیان پەیوەست نییە بە پرسی کشانەوەیان لە حکوومەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەکۆبوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕاندا چوار بڕیار دراوە کە یەکێکیان ئەنجامدانی کۆڕ و کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ گۆڕانخوازان بۆ دروست کردنی بڕیاری دەستەجەمعی و دەستپێکی قۆناغی هەستانەوە.

دەقى راگەیەنراوەکە:

راگەیەندراوی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی ١٠ی ٢٠٢١، جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و تێیدا:

یەکەم: وەک دروست کردنی پێشینەیەکی سیاسی نوێ و ڕچەشکێن، ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد و بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغەیان لە ژیانی سیاسی لە ئەستۆگرت تا دروستکردنی دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە و ئامادەکاری کۆنفرانسی نیشتیمانی، ئەمەش هەنگاوێکە جێگای نرخاندنی بەرزە و وەڵامی ڕاستەوخۆی ئیرادەی گۆڕانخوازانە بۆ گۆڕانکاری.

دووەم: ستراتیژی بنیاتنانەوەی پایەکانی قۆناغی نوێ لە رێگەی داڕشتنەوەی بنەماکانی خەباتی سیاسی، دیپلۆماسی، ڕێکخراوەیی، میدیایی، گوتاری سیاسی و پرسی بەشداری گۆڕان لە حكوومەتدا بڕیاریان لێ درا.

سێیەم: ئەنجامدانی کۆڕ و کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ گۆڕانخوازان بۆ دروست کردنی بڕیاری دەستەجەمعی و دەستپێکی قۆناغی هەستانەوە. هاوکات بۆ نرخاندنی توانا و پەرۆشی ئەو خەڵکانەی لە قۆناغێک لە قۆناغەکاندا هاوکار و پاڵپشتی بزووتنەوەی گۆڕان بوون، یان نوێنەرایەتیان کردوە و زیانیان بە بزووتنەوەکە نەگەیاندوە؛ پەیوەندیان لەگەڵ بکرێت و ببنەوە بە بەشێک لە ستراتیژی بنیادنانەوە و داڕشتنەوەی متمانە.

چوارەم: ڕاستە بزووتنەوەی گۆڕان بەشێوەیەکی کاتی نوشستی خواردوە، بەڵام هەموو گۆڕانخوازان دڵنیا دەکەینەوە؛ هەڵەکان راست دەکەینەوە و ئیرادەی بەخۆداچونەوە و چاکسازی و گۆڕانکاری خەڵکی کوردستان سەردەکەوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە