شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-14 04:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان بەکۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى شکستهێنانى بزووتنەوەکە لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان بەکۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خانەى راپەڕاندنى گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: "وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت".

خانەی راپەڕاندنى گۆڕان پێکدێت لە رێکخەری گشتی، سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتیمانی، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان، سکرتێری کاروباری باژێرەکان، سکرتێری کاروباری ژورەکان، سکرتێری کاروباری خەڵک، سەرۆکی جڤاتی گشتی.

١: رێکخەری گشتی عومەری سەید عەلی

٢: سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتیمانی شێخ کامیل قادر

٣: سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان سەفینی مەلا قەرە

٤: سکرتێری کاروباری باژێرەکان ئاسۆ رەحیم

٥: سکرتێری کاروباری ژورەکان دەرباز محەمەد

٦: سکرتێری کاروباری خەڵک برزۆ مەجید

٧: سەرۆکی جڤاتی گشتی جەمال حاجی محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە