هەڕەشەکەنی ئەردۆغان بەجیدی دەزانین
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەرچەند کە لە ئێستادا هیچ مەترسییەک لەسەر باکووری سووریا نییە بەڵام خەمسارد نین لە جووڵە سەربازییەکانی تورکیا لە سەر سنوورەکانی کوردستانی سووریا.
«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆسەر کوردستانی سووریا و ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی ئەردۆغان هەممیشە مەترسیدارن و ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە ئاست ئەو هەڕەشانە خەمسارد نین بەڵام لە ئێستادا مەترسییەک لەسەر کوردستانی سووریا نییە.
ناوبراو وتیشی: ئەمریکا و ڕووسیا لەگەڵ هێرشی دووبارە تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا نین و لەمبارەوە هۆشدارییان بە تورکیا داوە.
فەتحوڵڵا حسێنی وتیشی: تورکیا و بەتایبەت ئەردۆغان چ لەناوخۆ و چ لە دەرەوە لە دۆخێکی خراپدان و بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی و دوور خستنەوەیان لە کێشە ناوخۆییەکان دەست بۆ ئەو هەڕەشانە دەبەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران