شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-13 11:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی دۆخی کەرکووک ئەنجامدا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و سەبارەت بەبابەتی کەرکووک گفتووگۆیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئۆکتۆبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تاوتووێی بارودۆخی کەرکووکیان کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوڕابوون لە سەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت، کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتووان و موڵک و ماڵی گشتی بگات، بۆیە پێویستە بە زووترین کات، کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە